٢٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٤٤
ڕاویژکاریی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا ، ژاپۆن و کۆریای باشووری لەدژی کۆریای باکووری

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، کۆریای باشوور و ژاپۆن لە سەروبەندی کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نێویۆرک لەگەڵ یەکتر دیداریان کرد هەتا تەگبیری سەخت تر لە دژی کۆریای باکوور رە چاوبکریت.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا ، ژاپۆن و کۆریای باشوور لە دۆخێکدا ڕۆژی یەکشەممە لە نێویۆرک بەڕێوە چوو کە کۆریای باکوور پێنجەمین تاقیکاری ناڤۆکی خۆی ئەم دوائیە ئەنجام داو ئەم کردەوەیە لەگەڵ نەیارەتی بەربڵاوی نێودەوڵەتی رووبەڕوو بووەتەوە.

ئەمە یەکەمین دیداری جان کری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ"  فومیو کیشیدا" وەزیری دەرەوەی ژاپۆن و " یون بیونگ سە" وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور، دوای تاقیکاری ناڤۆکی کۆریای باکوور بووە.

ئەم مەسەلە یەکێ لە گرینگترین مەسەلەگەلێک دەبێت کە ڕێبەرانی جیهان لە جڤێنی ئەم حەوتەیە ی کۆگەی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لەبارەیەوە قسە دەکەن. وەزیرانی دەرەوەی ئەم سێ وڵاتە وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە کەم و کۆری پەیتا پەیتای بڕیارنامەکانی ئەنجۆمەنی ئاسایش لە لایەن کۆریای باکوور ، خوازیاری داسەپانی زەخت وگوشاری زۆرتری نێودەوڵەتی لەدژی پیونگ یانگ بۆ ڕاگیرانی بەرنامەکانی ئەتۆمی و مۆشەکی بوونە...

کۆتایی کورتە نامە/310